فڕۆکەخانەی کەرکوک گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەستەنبوڵ دەستپیدەکاتەوە

فڕۆکەخانەی کەرکوک گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەستەنبوڵ دەستپیدەکاتەوە

جار بینراوە: (1.3K)

دوای ڕاگرتنێكی کاتی گەشتە
ئاسمانییەکانی نێوانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە
17ی
ئایاری
2026
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک
دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ شاری ئیستەنبوڵی تورکیا ڕاگەیاند.

هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری
ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك رایگەیاند، “دوای ڕاگرتنێكی کاتی دەستمان بە
ئەنجامدانی گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک و شاری ئەستەنبوڵی
تورکیا كردەوە”.

وتیشی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم گەشتی ئاسمانی
لە چوارچێوەی خشتەی نوێی کارکردندا لە كەركوكەوە بەرەو ئەستەنبوڵ دەستیپێكرد.

ئاماژەی بەوەشکرد،
“بەرنامەی نوێی خشتەی گەشتەکان هەفتانە 4 گەشت لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە
و چوارشەممە و هەینی لەخۆدەگرێت و پلانیش هەیە بۆ زیادكردنی گەشتەكان.

👤
Live: 20 Today: 67 📊 Click Here