سبه‌ینێ‌ مه‌راسیمی‌ هه‌رمانی‌ فاروق ره‌فیق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سبه‌ینێ‌ مه‌راسیمی‌ هه‌رمانی‌ فاروق ره‌فیق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

جار بینراوە: (24)

– 
بڕیاره سبهینێ پێنجشهممه مهراسیمێك بۆ كۆچی دوایی نووسهر و رووناكبیری كورد د. فاروق رهفیق له شاری سلێمانی بهڕێوهبچێت.

بهئامادهبوونی جگهرگۆشه و هاوڕێیان و دۆستانی سبهی پێنجشهممه كاتژمێر 4ی پاش نیوهڕۆ مهراسیمی ههرمانی فاروق رهفیق له سینهما سالم  له شاری سلێمانی بهڕێوهدهچێت.

مهراسیمهكه لهلایهن كۆمهڵێك هاوڕێی نووسهری كۆچكردووه ساز دهكرێت و هاتنیش بۆ ههمووانه.

رۆژی سێشهممه 28ی نیسان نووسهر و رووناكبیری كورد د. فاروق رهفیق له ماڵهكهی له ههولێر كۆچی دوایی كرد و رۆژی چوارشهممه 29ی نیسان تهرمهكهی گهیشته سلێمانی و لهلایهن ژمارهیهك نوسهران و رۆشنبیران و هونهرمهندان و رۆژنامهنووسانی سلێمانی  پێشوازی لێكرا و دواتر بهئامادهبوونی كهسوكارهكهی و ژمارهیهكی بهرچاوی خهڵك له گۆڕستانی سهیوان بهخاك سپێردرا.

👤
Live: 71 Today: 1,381 📊 Click Here