سبه‌ی تۆم باراك دێته هه‌ولێر

–
وا بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، 16ی حوزه‌یرانی 2026، تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق و سوریا، سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر بكات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێك له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌مه یه‌كه‌م جاره تۆم باراك به فه‌رمی وه‌ك نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێته هه‌ولێر “.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكرده‌وه كه پرسی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق و دۆسیه‌ی هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و گرووپانه‌ی ئاماده‌ییان نیشانداوه چه‌ك دابنێن، دوو پرسی سه‌ره‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تۆم باراكن بۆ به‌غدا”.
٠كهناڵهكه باسی له‌وه‌شكردووه كه “پرسێكی دیكه‌ش تایبه‌ته به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا، كه جووڵه‌یه‌كی ده‌ره‌كی گه‌وره‌ی حكومه‌ته و ده‌رفه‌تێكه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و واشنتن دوای پێشهاته‌كانی ئه‌منیی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه”.















Post Comment