دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر راگەیاند

-
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر رادەگەیەنێت و دەستبەسەر بڕی 12 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانەدا دەگرێت.
ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی سلێمانی/بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر/بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دوو چالاکییان ئەنجامدا”.
ئاماژە بەوەکراوە، “لەدوو چالاکییدا، توانیان دەستبەسەر بڕی 12 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانە بگرن و 3 بازرگانی مادەی هۆشبەر کە خاوەن رەگەزنامەی بیانین لەسنووری سلێمانی دەستگیربکەن.















Post Comment