خراپ بەکارهێنانی سۆسیالمیدیا وێرانمان دەکات !

خراپ بەکارهێنانی سۆسیالمیدیا وێرانمان دەکات !

جار بینراوە: (28)

کاتێ ئێمەی کورد سۆسیالمیدیا
بە دروستی بەکارناهێنین ، ئیتر دوژمنمان بۆ
چییە. چونکە هیچ یاساو ڕیسایەکی ئاسایی بۆ جێبەجێکردنی بەکارناهێنین کە بتوانێ سنورێکی دروست و جوان بۆ ئەو فەوزایە دابنێ کە ماوەیەکی زۆرە بەرۆکی
کوردی گرتۆتەوە.

بەداخەوە ئێمەی کورد خۆمان، دوژمنی خۆمانین. هەر خۆشمان
قاپی یەکتر دەگرین .سەنگەر بۆیەکتری لێدەدەین . هەندێ جارخەنجەریش لە پشتەوە لەیەکتری
دەدەین . زۆر جار،هەندێ لە میدیاکاران و زۆربەی ئەوانەشی کە چالاکن
، دەبینین کۆمێنتی سەیرو سەمەرە دەنوسن
کەنەگونجاوە لەگەڵ دابو نەریتی کورد. وە نە هیچ خزمەتێک بەتاکی کوردیش دەکات
وسودیش بە کۆمەڵگاکەمان ناگەیەنێ و هیچ ڕەچاوی
یاسا و نەریتەکانی سۆسیالمیدیاش هەرگیز ناکات. ڕونتریش بڵێین ئەو کۆمێنتانە ،یارمەتیدەریش
نین بۆ پێشکەوتنی ئاستی ڕۆشنبیری و و زانستی ووڵاتەکەمان بە جۆرێک کە ببێتە مایەی خێرو بەرەکەت و خۆشی و پێشکەوتن
بۆ نەتەوەکەمان .

گەلێجار کۆمێنت لەسەر
زۆر شتی بێناوەرۆک لێدەدەین . لەباتی ئەم
کۆمێنتە نەگونجاوانە ، دەکرێ زیاتر بایەخ بەبەروبومە کشتوکاڵی و و کەرەستە
خۆماڵیەکانی خۆمان و زانست و زانیاری بدەین.بایەخ بە توێژینەوەی زانستی بدەین و
وازبێنین لە شوقەدروستکردن و باڵاخانەی گەورە گەورە. لە باتی ئەمانە گەلۆ ناکرێ
گرنگی بە ژێرخانی مان بدەین . ناکرێ کارگەی گەورە گەورە دروست بکەین کە بەرهەمی
هەبێت ژمارەیەک فورسەتی کارکردن فەراهەم بکات بۆ ڕۆلەکانی گەڵەکەمان تا بتوانن
دابمەزرێن و بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان پێ دابین بکەن.

بەڵێ دەبێ کۆمێنتەکانمان پشتیوانیبن بۆ کاری باش . ببنە مایەی پێشکەوتنی
کۆمەڵگاکەمان و خۆمان بەدوربگرین بە جنێودان و زیاتر خۆمان ماندوبکەین بۆ برەودان
و هاندان و بەخشینی زانیاری گرنگ بە جوتیاران و کاسبکاران و کرێکارانی کوردستان .
پێویستە هەمو چین و توێژەکان بیربکەینەوە لە بەرپاکردنی شۆڕشێکی خۆڕاچلەکین کە ببێتە
مایەی گۆڕانکاری لەبیرو هۆش و هزرو چۆنیەتی بیرکردنەوەمان سەبارەت
بەگەشەپێدانی زانست و و بازرگانی و
هۆشیاری و ڕۆشنبیری و کولتوری و گەشەپێدانی کۆمەڵگاکەمان .

هەروەک دەستکردن بە
ناردنی نێردە تایبەتیەکان بۆ ولاتان .وە هەنگاونان بەرەو ترۆپکی خۆپڕچەککردن بەزانست
و زانیاری و داتای نوێ و سەردەم .بەجۆرێک کاتی جوتیارێ یا خوێندکارێ یا توێژەرەوەیەک
لەکوردستان کارێکی ناوازە ئەنجامدەدات .دەبێ
هەموو مان پشتیوانی بکەین . هانیان بدەین کۆمینتی جوانیان بۆ بنوسین و دەستخۆشییان
لێبکەین .بەداخەوەئەمڕۆ سۆسیالمیدیا بۆتە
مایەی لێکترازان و ناکۆکی نانەوە جۆرێک لە تێکدانی هەتا خێزانیش .چونکە بەباشی میدیا بەکار ناهێنین و تەنانەت بۆتە هۆکاریک بۆ هەڵوەشانەوەی شیرازەی کۆمەڵایەتی و
خزمایەتی و دۆستایەتی .بگرە بووەتە هۆکار بۆ کەمبونەوەی وەفاو دروستکردنی کێشەی گەورەی
کۆمەڵایەتی بۆ تاکبەتاکی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان .

ئەمرۆ لەکوردستان پیویستیمان
بە یەکتر خۆشویستن هەیە . پێویستمان بە برایەتی و تەبایی و داکوتانی رەگی برایەتی
و گەرانەوە بۆ وەفاو ریزو لێکتێگەیشتن و بەهێزکردنی پردی و برایەتی نێوان
ئەندامانی خێزان و دوایش بەهێزکردنەوەی شیرازەی کۆمەڵگای کوردەواری و بەتەواوی بگەڕێینەوە
بۆ دابونەریتە جوانەکان و تا بە حەقیقەت هەستبکەین کە هەمومان مرۆڤین و برای یەکترین
و بڕوامان بە مە هەبی کە مرۆڤ برای مرۆڤەودەبیڕێزی یەکتریبگرین وە لەبڕیارو دەربڕینەکانیشمان هێمن و هێور و لەسەرخۆبین .

کوردایەتی و نیشتمانەکەمان سەنگی مەحەک بێت و یەکتر خۆشویستن ببێتە شادەماری خۆڕاگری
و بەرگەگرتن لە بەرانبەر هەمو دەستدرێژی و پەلاماردانێک بۆسەر نەتەوەکەمان … لەمێژودا
گەورەترین دوژمنی کورد بەداخەوە کورد خۆمان
بوین .وە نەیارەکانمان هەمیشە خۆمانیان لە دژی خۆمان بەکارهێناوە .ئاژاوەیان خستۆتە
نێو ماڵی کورد.پێویستە یەکتر خۆشویستن و
پتەوکردنی برایەتی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ئەوەلەویەتی کردارو چۆنیەتی بیرکردنەوەو یەکڕیزیماندابێت …

١٠-٩-٢٠٢٦

10/09/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر


👤
Live: 82 Today: 1,673 📊 Click Here