جوانڕۆ محەمەد: گرانکردنی کارەبا خەسارەتی یاوە و لێکەوتەکەی مەترسیدارە

جوانڕۆ محەمەد: گرانکردنی کارەبا خەسارەتی یاوە و لێکەوتەکەی مەترسیدارە

جار بینراوە: (171)

-

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوای بەدواداچوون بە پێویستم زانی ئەم راستیانە بۆڕای گشتی بڵاوبکەمەوە، کە ئەمانەن:

1-پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی رسومات و گرانی کارەبا بە دەرەجەی یەک لەبەردەم مەترسی پوکانەوەدایە.

2-ژمارەی کارگە داخراوەکانی سلێمانی (700) کارگەی تێپەڕاند.

3- بە سەدان گەنج بەهۆی داخرانی کارگەکانەوە بێکار بوون.

4-خاوەن کارگەکان بەشێک لە سەرمایەکەیان دەبەنە ناوچەکانی خواروی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و کارگە دروست دەکەن چونکە؛

ئاماژەی بەوەدا، “لێرە بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک (110) دیناریان لێوەرەگرن لەعێراق (60) دیناریان لێوەرەگرن، قەرزی پیشەسازیان پێدەدرێت، زەویان پێدەدرێت”.

جوانڕۆ محەمەد دەڵێت، “بێکاربوونی گەنجان و پوکانەوەی پرۆسەی پیشەسازی لە هەرێم مەترسی جدین لەپێناو گرانکردنی کارەبا ناکرێت بەمشێوەیە گەنجەکانمان و سەرمایە نیشتیمانییەکە ببێتە قوربانی و پێویستی بە چارەسەرە”.

👤
Live: 63 Today: 334 📊 Click Here