تۆڕی هاوپەیمانی 19: نیگەرانین لە فەرامۆشكردنی چارەنووسی هاوسەر و پاسەوانەکەی سەرۆکی حزبی کڵپە
.jpg)
-
تۆڕی هاوپەیمانی 19 نیگەرانی خۆی دەربڕی لە فەرامۆشكردنی چارەنووسی دوو هاوڵاتی كە نزیكییان لەگەڵ سەرۆكی حزبێك هەیە، داوا لە لایەنی دار بەم كەیسە دەكات، رێگە بدەن پارێزەرەكەیان بیانبینێت و ئەو تۆمەتانەی رووبەروویان كراوەتە ئاشكرا بێت.
بەیانیی ئەمڕۆ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەبەدواداچوونی بۆ ئەم دەستگیرکردنە کرد سەرچاوەیەکی ئاگادار پێی راگەیاند، “ئەو مەلەفە مەلەفێکی سیخوڕییە بۆ وڵاتێکی دراوسێ”.
سەرچاوە ئاگادارەکە بەی وت، “بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ڕوبەڕوی دادگا دەکرێنەوە”.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17ی ئایاری 2026، لە گەرەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، هێزێكی ئەمنی هەڵدەكەوتنە سەر ماڵی سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی كوردستان كارۆخ سەید رزگار، هێزەكە هاوسەرەكەی (بەهار محەمەد) و براكەی ( ئەحمەد فەتاح ) دەستگیر دەكەن، دەیبەن بۆ شوێنێكی نادیار.
هەروەها تۆڕی 19 بەدواچوونی بۆ كەیسی گیراوەكان كردووە، هەرچەند تا ئێستا هیچ لایەنێكی بەرپرس پێمان ناڵێن لە كام زیندانن و لە كام بەشەی هێزە ئەمنییەكانن، بەڵام تۆمەتی “سیخوڕی”یان خراوتە پاڵ.
بەڵام كاروخ سەید رزگار ئەو زانیارییە بەتەواوەتی رەتدەكاتەوە دەڵێت، “ژنی ماڵ كە سەرقاڵی بەخێوكردنی سێ منداڵ بێت كۆمەڵایەتی نەبێت، لە هیچ دەزگایەكی رەسمی كار نەكات، مەگەر جاسوسی بەسەر مناڵەكانەوە كردبێت”.
پێشتر لە 7ی تشرینی دووەمی 2025 كارۆخ سەید رزگار بە تۆڕی19ی راگەیاند، “بە شەو چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەرماڵەكەم لە پڕۆژەی كانی سیتی خێزانی و یەكێك لە پاسەوانەكانی براون بۆ ئاسایش بە مەبەستی لێكۆڵینەوە”.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 نیگەرانە لە فەرامۆشكردنی چارەنووسی دوو هاوڵاتی كە نزیكییان لەگەڵ سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی هەیە، داوا لە لایەنی دار بەم كەیسە دەكات، رێگە بدەن پارێزەرەكەیان بیانبینێت و ئەو تۆمەتەتانەی رووبەروویان كراوەتە ئاشكرا بێت.
حزبی كڵپەی نیشتیمانی كوردستان لەساڵی 5ی كانونی یەكەمی 2020 لە شاری هەولێر دامەزراوە بەوتەی سەرۆكی حزبەكە پاش فشاری پارتی بۆسەر حزبەكە ئۆفیسیان هێناوەتە شاری سلێمانی و ئەمە دووهەمین جارە هەڵدەكوتنەسەر ماڵی ئەو سەرۆك حزبە لە شاری سلێمانی.














Post Comment