بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

جار بینراوە: (191)

-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
هەولێر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە غاز ئاگادار دەکاتەوە کە سەرەتای مانگی
داهاتووەوە شەوانە کاری گواستنەوە غازی ماڵان بکەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە:
ئاگاداری شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەینەوە کە کاری گواستنەوەی غازی
(LPG) ئەنجام دەدەن . بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢٠) ی
وەزارەتی ناوخۆ ماددەی (٤) . لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١ بە هۆی دەست پێکردنی وەرزی گەرما
گواستنەوەی گازی شل
(LPG) بە ڕۆژ قەدەغە دەکرێت تا ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/١ لە پێناو
پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و دوربون لە ڕووداوی نەخوازراو.

هەروەها هاتووە: بە پێچەوانەوە
هەر ئۆتۆمبێلێك بەڕۆژ کاری گواستنەوەی غاز ئەنجام بدات ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر
دەگیرێتەبەر
.

بابەتى تر

👤
Live: 93 Today: 1,049 📊 Click Here