بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە سنووری کەلاری هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە سنووری کەلاری هەژاند

جار بینراوە: (17)

-

بە پێی هەواڵی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، درەنگانی شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە لە سنووری کەلار روویداوە و لە چەند ناوچەیەک هەستی
پێکراوە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی
ئایاری 2026 راگەیاند، “بوومەلەرزەکە کاژێر 11:53 خولەکی شەوی رابردوو لە
سنووری کەلار لە پارێزگای سلێمانی روویداوە و چەقی بوومەلەرزەکە 15 کیلۆمەتر لە
باکووری شاری کەلار دوور بووە و گوڕەکەی 4.8 پلە بووە بە پێوەری رێختەر
.

لەلایەکی دیکەوە بە گوێرەی ناوەندی بوومەلەرزەزانی دامەزراوەی
زانکۆی تاران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئایاری 2026، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی
5 پلەی رێختەر ناوەندی کرماشان و شارەکانی گەیلانغەرب تا سەرپێلی زەهاوی هەژاندووە،
بەڵام هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

یەکشەممە، 3ی ئایاری 2026، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی
عێراق ی مانگی نیسانی تایبەت بە بوومەلەرزەی لە عێراق و باشووری کوردستان بڵاوکردەوە
.

بەگوێرەی ەکە، لەو مانگەدا 36 بوومەلەرزە تۆمارکراون
کە 16یان سەرچاوەکەیان لە باشووری کوردستان و عێراق بووە و 20ەکەى دیکەیان سەرچاوەکەیان
وڵاتانی دراوسێ بووە و لە عێراق و باشووری کوردستان هەستیان پێکراوە
.

پارێزگای سلێمانی زۆرترین بوومەلەرزەی تێدا تۆمارکراوە کە هەشت
دانە بوون. نەینەوا لە پلەی دووەم هاتووە کە سێ بوومەلەرزەی تێدا تۆمارکراوە کە لە
قەزاکانی تەلەعفەر، شێخان و شاری موسڵ بوون. لە هەریەک لە دهۆک و هەولێر دوو بوومەلەرزە
تۆمارکراوە؛ لە قەزای خانەقینیش لە پارێزگای دیالە یەک بوومەلەرزە تۆمارکراوە
.

زۆرینەی ئەو بوومەلەرزانەی کە سەرچاوەکانیان لە دەرەوەی عێراق
بووە، لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە کە 10 بوومەلەرزە بوون.

👤
Live: 71 Today: 1,381 📊 Click Here