بافڵ تاڵەبانی: هەوڵمانداوە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کەمترین کاریگەریی لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت

بافڵ تاڵەبانی: هەوڵمانداوە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کەمترین کاریگەریی لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت

جار بینراوە: (17)

-

ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرد، بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، “لە سەرەتاوە هەوڵمان بۆ ئەوەبوو جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کەمترین کاریگەریی لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت”.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار و بەهێز کە لەسەر بنەمای دادپەروەری ئەرکەکانی راپەڕێنێت و هاوسەنگی و گیانی پێکەوەیی بپارێزێت و دەبێت هەموو لایەنەکان مافیان پارێزراو بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لە بەهێزترکردنی یەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرایەوە.

👤
Live: 54 Today: 1,327 📊 Click Here