ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی زیانی به‌ ئۆتۆمبیلی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك گه‌یاند، ده‌ستگیر كرا

ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی زیانی به‌ ئۆتۆمبیلی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك گه‌یاند، ده‌ستگیر كرا

جار بینراوە: (232)


بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر دهستگیركردنی ئهو كهسهی راگهیاند كه زیانی به ئۆتۆمبیلی چهند هاوڵاتیهك گهیاند.

بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر لهراگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه:

*له یهكهم ڕۆژی جهژنی قورباندا گرته یهك له تۆڕهكۆمهڵایهتیهكان بڵاو كرایهوه، كهسێكی نهناسراو ههڵدهستێت به زیان گهیاندن به چهند ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیان.

*دوای ئهنجامدانی به دواداچوون له لایهن هێزهكانمانهوه، ناسنامهی تۆمهتبارهكهمان ئاشكرا كرد به ناوی( ش.أ.ص.).

*به فهرمانی دهداوهری لێكۆڵینهوهی ئاسایشی ههولێر دهستگیرمان كرد.

*پهڕاوی لێكۆڵینهوهی بۆ كراوهتهوه و لێكۆڵینهوه بهردهوامه.

*سوپاسی هاوڵاتیان دهكهین كه ههمیشه هاوكارمانن له پێدانی زانیاری.

بابەتى تر

👤
Live: 164 Today: 1,017 📊 Click Here