ئه‌حمه‌د كانی: كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دوور له‌ چاوی‌ میدیاكان به‌رده‌وامه‌

ئه‌حمه‌د كانی: كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دوور له‌ چاوی‌ میدیاكان به‌رده‌وامه‌

جار بینراوە: (1.2K)


ئهندامێكی كۆمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه كۆبوونهوهكانی نێوان پارتهكهی لهگهڵ یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوور له چاوی راگهیاندنهكانهوه بهڕێوهدهچن و له رۆژانی داهاتوودا خهڵكی كوردستان (مژدهی خۆش) دهبیستن و كۆبوونهوهی ئاستی باڵاش دهبینین، دهشڵێت: “لهگهڵ دهرئهنجامهكانی رێككهوتنی یهكێتی و نهوهی نوێ رهفتار ناكهین”.

ئهحمهد كانی، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رووداو رایگهیاند:

*پارتی ههنگاوی كرداریی ناوه بۆ زیندووكردنهوهی پرۆسهی سیاسی.

*دوای بانگهوازهكهی مهسعود بارزانی، ههوڵهكان دهستیان پێكردووه و ئێستا كۆبوونهوهی پارتی و یهكێتی ههیه، بهڵام خۆشبهختانه لهبهرچاوی راگهیاندنهكان نییه.

*به نهێنی هێشتنهوهی گفتوگۆكان، كارێكی باشه بۆ ئهوهی پرۆسهكه بچێته پێش.

*له رابردوودا زۆر جار قسهوباسی نێومیدیاكان دوای كۆبوونهوهكان، كاریگهریی نهرێنییان لهسهر رێككهوتنهكان ههبووه. 

*پشتیوان به خودا له رۆژانی داهاتوودا خهڵكی كوردستان (مژدهی خۆش) دهبیستن و كۆبوونهوهی ئاستی باڵاش دهبینین.”

* پارتی هێڵی سووری لهسهر هیچ لایهنێك نییه، بهڵام یهكێتی به هاوبهشێكی بنهڕهتی دهبینێت.

*ئێمه و یهكێتی تهواوكهری یهكترین. زیاتر له جارێك جهختمان كردووهتهوه كه بهدیلی یهكێتی لای ئێمه ههر یهكێتییه.بهڵام ئهوه مانای گفتوگۆنهكردن نییه لهگهڵ لایهنهكانی دیكه.

*رێككهوتنی نێوان یهكێتی و نهوهی نوێ، روون نییه و له كهشێكی شهفافدا نهكراوه، بۆیه ئێمه لهگهڵ دهرئهنجامهكانی ئهو رێككهوتنه رهفتار ناكهین.

بابەتى تر

👤
Live: 64 Today: 1,668 📊 Click Here