دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی یه‌كێتی فۆڕمی ‘هه‌ژماری من’ـیان پڕكردووەته‌وه

_
 له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دامه‌زراوه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان فۆڕمی ‘هه‌ژماری من’ـیان پڕكرده‌وه كه ماوه‌ی دوو ساڵه زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و كێشمه‌كێشی زۆری دروست كرد له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
 پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌مئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه ناوه‌كه‌ی لهپارێزراوه پێی راگەیاندین، “رۆژی یه‌كشه‌ممه ئاگاداریان كردووەته‌وه كه فۆڕمی هه‌ژماری من پڕبكاته‌وه تاوه‌كو بۆ له‌مه‌ودوا له‌رێگه‌ی ئه‌و هه‌ژماره‌وه مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.”
 حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی هەژماری من’ـــەوە دەستیکردووە بە پرۆسەی بە بانکیکردن بۆ بەدیهێنانی گشتگیری دارایی بۆ هاوڵاتیان. ئەم پڕۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات و دەبنە خاوەن ئازادی زیاتری تاکەکەسی. 
 به‌ڵام به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌نێویاندا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌توندی دژی ئه‌و سیسته‌مه وه‌ستانه‌وه‌و له‌گه‌ڵ بهتهوتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوون. 
 ئامانجی هەژماری من ئەوەیە کە زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر لەم پرۆسەیەدا تۆماربکات بۆ ئەوەی زەمینەسازی بۆ سیستەمێکی بانکی بەهێزتر و گشتگیرتر بکات.
 
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment