سەرۆكی لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ : حكومەتی هەرێم نایەوێت
كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی چارەسەر ببێت
.jpg)
-
بە قسەی سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و یەكان، لە پەرلەمانی عێراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەمتەرخەمە بەرامبەر بە فڕۆكەخانەی سلێمانی و بڕیاری راگرتنی گەشتەكانی لەگەڵ توركیا بە سیاسی وەسفكرد.
زەهرە بجاری، سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و یەكان، لە پەرلەمانی عێراق بەی راگەیاند، “كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بە سیاسی كراوە”.
روونیشیكردەوە، “ئێمە سەردانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیمان كردووە و لێكۆڵینەوەی تەواوەتیمان لەسەری كردووە و هیچ كێشەیەكی نییە و هەموو مەرجەكانی تێدایە”.
بەپێی قسەكانی سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و یەكانی پەرلەمانی عێراق، كێشەی توركیا لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی سیاسییە و ئێمە چەندین جار داوای چارەسەری ئەم كێشەیەمان كردووە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان، جدی نییە لە نزیكبوونەوە لە توركیا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
لە 3ـی نیسانی 2023ـەوە توركیا بە بیانووی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی دزەكردنیان بۆ نێو فڕۆکەخانەكه ڕێگا نادات ئەو فڕۆکانەی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕن.















Post Comment