“داهاتی ڕۆژانەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان سێ‌ ملیۆن دۆلارە”

“داهاتی ڕۆژانەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان سێ‌ ملیۆن دۆلارە”

جار بینراوە: (1.5K)

_

سەرەڕای ئەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، جموجۆڵی نەرێنی دەخاتە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی لە بەغدا، ڕۆژانە چەندین ملیۆن دۆلار داهاتی دەبێت.

ڕوانگەی ئیكۆی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا بڵاویكردەوە، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، هەنگاوێكی گرنگە و سوودی بۆ حكومەتی ناوەندی بەغدا و هەرێم و تەنانەت كۆمپانیاكانیش دەبێت و بڕیاری دۆسیەی نەوت دەخاتە دەستی ناوەندەوە و هەناردەكردنی نەوت ڕوون و ئاشكرا دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، داهاتی ڕۆژانەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە 3.36 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت و دەخرێتە سەر گەنجینەی دەوڵەت (نزیكەی 100.8 ملیۆن لە مانگێكدا) و بابەتی دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش چارەسەر دەكات، كە چەندین ساڵە بەدەستییەوە دەناڵێنن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو كۆمپانیانەی لە كوردستاندا كار دەكەن شەرعییەتیان زیاتر دەبێت و دەتوانن بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە پاڵاوگەكانیان بەكاربهێنن یان بیفڕۆشن و كۆی ئەو نەوتەی ڕۆژانە لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت، دەگاتە 290 هەزار بەرمیل و پشكی كۆمپانیاكانیشی تێدایە.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 1,350 📊 Click Here