سروە عەبدلواحید: حكومەتی هەرێم له دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق پێكدەهێنرێت

_
سروه عهبدولواحید، سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ، له پهرلهمانی عێراق ئاشكرایكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكناهێنرێت، چونكە چاوەڕوانی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەن.
سروه عهبدولواحید، له دیدارێكدا لهگهڵ كهناڵی ئەلئولا رایگەیاند، جۆرێك لە لێكتێگەیشتن و لێكنزیكبوونەوە لەنێوان پارتی و یەكێتیدا هەیە و پۆستەكانیان وا دابەشكردووە، كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بۆ یەكێتی بێت و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێم بۆ پارتی بێت.
رونیشیكردەوە، لە هەڵبژاردنەكانی عێراق نزیكبووینەتەوە، لەبەر ئەوە لەدوای هەڵبژاردنەكان حكومەتی هەرێم پێكدەهێنرێت، تاكو دابەشكردنی پلە و پۆست و ئیمتیازاتەكان لە نێوان پارتی و یەكێتی بەیەك پاكێج بێت.
پێشی وایە، “لەژێر سایەی دوو ئیدارەییدا هەرگیز دەوڵەتی كوردی بەدیناهێت و دەبێت بنەمایەك هەبێت بۆ دەوڵەتی كوردی.”















Post Comment