هاوڵاتییان لە هەبوونی پارەی ساختە لە بازاڕەکاندا ئاگاداردەکرێنەوە

هاوڵاتییان لە هەبوونی پارەی ساختە لە بازاڕەکاندا ئاگاداردەکرێنەوە

جار بینراوە: (1.1K)

-

بهڕێوهبهرایهتیی ئاسایشی راپهڕین هاوڵاتییان ئاگاداردهكاتهوه پارهیهكی زۆری ساخته له بازاڕهكان بڵاوبووهتهوه.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئەیلولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، “ئاگاداری هاوڵاتییان و پیشەوەران و کاسبکارانی دەڤەرەکەمان دەکەینەوە، کە لەم هەفتەیەدا، سکاڵای دوو حاڵەتی وەرگرتنی 25 هەزاری ساختەمان بەدەست گەیشتووە”.

ئاسایشی راپەڕین داوا لە هاوڵاتییان دەکات، بە وریاییەوە مامەڵەکانیان بکەن و لەهەبوونی گومان لەهەر کەسێک کە ئەم پارە ساختەیە بڵاو دەکاتەوە بە زووترین کات ئاسایشی ناوچەکەیان ئاگاداربکەنەوە یان بەژمارەی (24) کاتژمێری ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕینەوە بکەن.

بابەتى تر

👤
Live: 16 Today: 56 📊 Click Here