كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی كه‌شی دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی كه‌شی دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌

جار بینراوە: (868)


بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی سهر به وهزارهتی گواستنهوهی ههرێم رایگهیاند كه ئهمڕۆ و سبهینێ ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت و له چهند ناوچهیهك ئهگهری بارینی كهمێك نمه باران ههیه.

بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهمڕۆ ههینی 26ی ئهیلولی 2025 ئاسمان پهڵه ههور و نیمچه ههور دهبێت، لهناوچهشاخاویییه سنووریهكان باكووری ڕۆژههڵاتی ههرێم ئهگهری بارینی كهمێك نمه باران ههیه”.

كهشناسی دهڵێت: “پلهكانی گهرما كهمێك بهرزتر دهبێت بهراورد به تۆماركراوهكانی دوێنێ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و  ئاراستهی با باكووری رۆژئاوا و مهودای بینین  8 – 10 كیلۆمهتر دهبێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “سبهینێ شهممه 27- 9- 2025 ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت لهناوچه شاخاوییهكان نیمچهههور دهبێت “.

روونیشیكردهوه كه “پلهكانی گهرما نزیك دهبێتهوه له تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمهتر دهبێت. ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین 8-10 كیلۆمهتر دهبێت”.

راشیگهیاند كه بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی بهمشێوهیه دهبێت:
ههولێر : 35 پلهی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلهی سیلیزی
دهۆك : 34 پلهی سیلیزی
زاخۆ :35 پلهی سیلیزی
ئامێدی : 31 پلهی سیلیزی
ئاكرێ : 34 پلهی سیلیزی
كهركوك : 36 پلهی سیلیزی 
ههڵهبجه : 34 پلهی سیلیزی
سۆران : 35 پلهی سیلیزی
حاجی ئۆمهران : 21 پلهی سیلیزی
گهرمیان : 38 پلهی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 145 Today: 1,111 📊 Click Here