قوباد تاڵه‌بانی‌: هه‌وڵه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ دابینكردنی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی‌: هه‌وڵه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ دابینكردنی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان

جار بینراوە: (1.1K)


جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه رێككهوتنی ههرێم و بهغدا لهسهر پرسی ههناردهكردنهوهی نهوت دهستكهوتێكی گهورهیه، دهشڵێت: “ههوڵهكانمان چڕتر دهكهینهوه بۆ دابینكردنی ماف و شایسته داراییهكانی خهڵكی كوردستان”.

قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له فهیسبووك نووسی:
*رێككهوتنی ههرێم و بهغدا لهسهر پرسی ههناردهكردنهوهی نهوت، دهستكهوتێكی گهورهیه بۆ خهڵكی كوردستان و عێراق و دهرگا دهكاتهوه لهسهر چارهسهركردنی بنهڕهتی ههموو كێشه و ناكۆكییهكانی دیكهمان بهپێی دهستوور و لهڕێی گفتوگۆ و دانووستانی بهردهوامهوه.
*له دوای ئهم رێككهوتنه، ههوڵهكانمان چڕتر دهكهینهوه بۆ دابینكردن و گهرهنتیكردنی ههموو ماف و شایسته داراییهكانی خهڵكی كوردستان.
*دوای ساڵانێكی زۆر له قهیران و ناكۆكی، ئێستا كاتی خزمهتگوزاری  و ئاوهدانكردنهوه و كاركردنی ههمهلایهنه بۆ گهشهپێدانی ههرێمی كوردستان و عێراق له ههموو روویهكهوه.

*زۆر سوپاسی تیمهكانی دانووستانكار و ئهو كهس و لایهنانه دهكهم كه بهردهوام هاوكار و پشتیوانی گهوره بوون بۆ سهركهوتنی دانووستانهكان و بهبێ ئهوان ئهم دهستكهوته گرنگه بهدی نهدههات.

بابەتى تر

👤
Live: 60 Today: 2,297 📊 Click Here