دوو بەرپرسی عێراق بێ ئاگایی خۆیان لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەخەنەڕوو

دوو بەرپرسی عێراق بێ ئاگایی خۆیان لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەخەنەڕوو

جار بینراوە: (894)

_

دوو بەرسی حكومەتی ناوەندی عێراق، بێ ئاگایی خۆیان لە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

لە وەڵامی پرسیاری ، سەبهان مولا جیاد، ڕاوێژكاری سیاسی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، هیچ زانیارییەكی دڵنیاكەرەوەم لانیە بۆ ئەو بابەتە.

بەرپرسێكی تریش، لە وەزارەتی نەوتی عێراق، بەی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە نەكراوەتەوە و بڕیارە هەناردە بكرێتەوە، بەڵام نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و من ئاگاداری ئەوە نیم كەی هەناردە دەكرێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 234 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و پێشبینی دەکەن، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردە بکرێتەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 29 Today: 1,694 📊 Click Here