عه‌لی حه‌مه ساڵح: بۆ هاتنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 7، 8 و 9 ئه‌مه بكه‌ن

عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست له گرته‌یه‌كی ییدا رایگه‌یاند كه بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌رباره‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی 7، 8 و 9 به‌مشێوه‌یه‌یه:
*هه‌رێمی كوردستان له زووترین كاتدا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بنێرێت و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیش ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌وشێوه‌یه مووچه‌ی مانگی 7 دێت.
*به به‌رده‌وامبوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، مووچه‌ی مانگه‌كانی 8 و 9 دێت و دواتر به‌مشێوه‌یه.
*تا رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ده‌كرێت، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه 120 ملیار دینار بنێرێت.
*هه‌نگاوێكی باشه و بڕیاره له زووترین كاتدا ده‌ستپێبكات.
*بڕیاره‌كه‌ی كۆمپانیای دی ئێن ئۆ كه 60 هه‌زار به‌رمیله نابێته گرفت و به هه‌رێمیان وتووه كه 50 هه‌زار به‌رمیلی ناوخۆ له‌و 60 هه‌زاری دی ئێن ئۆ به‌كاربهێنن.
* پێویسته هه‌رێم له زووترین كاتدا 120 ملیار دینار ئاماده بكات و له 48 كاتژمێری ئاینده‌شدا هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌سپێبكات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی مانگی حه‌وت بێت.















Post Comment