مه‌سعود بارزانی: باشترین ڕێگه بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ڕاسته‌قینه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یاسای یه‌ك بازنه‌یی

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه باشترین ڕێگه بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ڕاسته‌قینه له هه‌ڵبژاردندا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یاسای یه‌ك بازنه‌یی، ده‌شڵێت: “به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق پابه‌ندی ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان نه‌بوون”.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2025 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له جۆشوا هاریس هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “له دیداره‌كه‌دا كه خاتوو گوێندڵن گرین كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق جه‌ختی له په‌یامی دۆستایه‌تیی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا خوازیاری كوردستانێكی به‌هێزه و به‌هێزیی كوردستانیش له قازانجی سه‌قامگیریی عێراقه”.
“جۆشوا هاریس ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه ئه‌مریكا پاڵپشتی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمه و پشتیوانی له گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و ناكرێ بابه‌تی پێنه‌دانی مووچه به مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌ر به‌رده‌وام بێت و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت”، باره‌گای بارزانی واده‌ڵێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق باسی له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له‌بواری وزه و كاره‌با كرد و وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ به‌شه‌كانی تری عێراقی له قه‌ڵه‌م دا. له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقیش هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاری ئه‌وه‌یه سه‌روه‌ریی عێراق بپارێزرێ و ڕێگه له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراق بگیرێت”.
لای خۆیه‌وه مه‌سعود بارزانی سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكای كرد له یارمه‌تیدانی گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق، بارزانی رایگه‌یاند كه “به‌داخه‌وه ده‌سته‌ڵاتدارانی عێراق پابه‌ندی ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان نه‌بوون و ئه‌وه‌ش بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كان”.
سه‌رۆكی پارتی وێڕای ئاماژه‌دان به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه باشترین ڕێگه بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ڕاسته‌قینه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یاسای یه‌ك بازنه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی له گونجانی ژماره‌ی كورسی له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی دانیشتوان دادپه‌روه‌ری هه‌بێت”.
بارودۆخی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌ری تری ئه‌و دیداره بوون.

















Post Comment