لە هێرشێکی چەکداریدا چوار ئەندامی یەک خێزان لە باکووری کوردستان کوژران

_
لە هێرشێکی چەکداریدا لەسەر رێگەی گوندێکی ئێلهی باکووری کوردستان، چوار ئەندامی یەک خێزان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا کوژران.
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە.
ئەوانەی کوژراون، دایک، باوک و دوو منداڵیان بوون. منداڵەکان تەمەنیان 5 ساڵ و 9 ساڵ بووە.
رووداوەکە لەسەر رێگەی گوندی نەواڵەی سەر بە ناحیەی قووبین روویداوە و کاردانەوەی فراوانی دروستکردووە، پارێزگاری ئێلهـ دەڵێت، چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ئەو خێزانە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
پارێزگاری ئێلهـ دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بە فەرمانی دادوەر، چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون.
تەرمی قوربانییان براونەتە پزیشکی داد و دواتر رادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە.















Post Comment