بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی‌ حامید حاجی غالی و مه‌حمود سه‌نگاوی‌ كرد

بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی‌ حامید حاجی غالی و مه‌حمود سه‌نگاوی‌ كرد

جار بینراوە: (5.8K)


بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی سهردانی ههریهك له حامید حاجی غالی و مهحمود سهنگاوی كرد و رایگهیاند كه “به شوێن ههنگاوهكانی سهركرده و تێكۆشهره دێرینهكانماندا دهڕۆین”.

بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهكهی، بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتی له میانی سهردانهكهی بۆ لای  حامید حاجی غالی دهستهكانی ماچ كرد و به پێزانینهوه باسی له رۆڵ و مێژووی ناوبراو كرد، وهك یهكێك له پێشمهرگه سهرهتاییهكانی شۆڕشی نوێ و سهركردهیهكی دیاری یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وتی: “ئێمه به شوێن ههنگاوهكانی سهركرده و تێكۆشهره دێرینهكانماندا دهڕۆین و وهفاداریشین بهرامبهر ئهو قوربانییه گهورانهی لهپێناو گهلهكهمان داویانه”.

لای خۆیهوه، حامید حاجی غالی سوپاسی بافڵ تاڵهبانی كرد و جهختی له “درێژهپێدانی سیاسهتی مام جهلال به سهرۆكایهتیی بافڵ تاڵهبانی كردهوه”.

لهمیانی سهردانهكهشی بۆ لای مهحمود سهنگاوی كه عهدنان حهمهی مینا و پۆلو شاڵاو عهلی عهسكهری، لێپرسراوی ههواڵگریی هێزهكانی 70ـی پێشمهرگه ئامادهیبوون، بافڵ تاڵهبانی پرسه و سهرهخۆشی له مهحمود سهنگاوی كرد، بهبۆنهی كۆچی دوایی (كهریم حاجی حهمهئهمین سهنگاوی) برای و ستایشی خانهواده و بنهماڵه سهربهرزهكهیانی كرد.

سهرۆكی یهكێتی هیوای خواست “ئهمه دوایین ماتهمیان بێت و خوای گهوره سهبووری و ئارامییان پێببهخشێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 74 Today: 222 📊 Click Here