سەرۆک کۆمار فەرمانی بۆ دامەزراندنی 86 باڵیۆز دەرکرد

سەرۆک کۆمار فەرمانی بۆ دامەزراندنی 86 باڵیۆز دەرکرد

جار بینراوە: (6.9K)

_

ئەمڕۆ د. لەتیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆک کۆمار، فه‌رمانی کۆماریی ژماره (43)ـی ده‌رکرد بۆ دامه‌زراندنی بەشی یه‌که‌می باڵیۆزه‌کان که ژماره‌یان 86 باڵیۆزه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی رێوشوێنه‌کانی دامه‌زراندنیان.
 
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچووە، “دوای فه‌رمانی کۆماریی، هاوکات وردبینی بۆ رێوشوێنه‌کانی دامه‌زراندنی بەشی دووه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه چاودێرییه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کرێت و له داهاتوودا فه‌رمانی دامه‌زراندنیان ده‌رده‌کرێت”.
 
رۆژی سێشەممە، 26ـی ئابی 2025 پەرلەمانی عێراق متمانەی بە 93 باڵیۆزی نوێی عێراق بەخشی، کە 17یان لە پشکی کورد بوون. هەروەها 49یان شیعە و 23یان سوننە بوون، دوو باڵیۆزیش لە پێکهاتەی کریستیان بوون.

بابەتى تر

👤
Live: 36 Today: 87 📊 Click Here