لە هەڵەبجە دوو تەرم لە ماڵێکدا دۆزرانەوە

لە هەڵەبجە دوو تەرم لە ماڵێکدا دۆزرانەوە

جار بینراوە: (4.8K)

-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی باخی میر لە پارێزگای هەڵەبجە تەرمی دوو ژن لە ماڵێکدا دۆزرانەوە.

لەبارەی رووداوەکەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، “کاتژمێر 7:20 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9ی ئەیلولی 2025، لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادارکراینەوە لەبوونی دوو تەرم لە ماڵەکەی خۆیاندا لەگەڕەگی باخی میر کە دایک و کچن”.

ئاماژە بەوەکراوە، “دایکەکە ناوی (ج .ف. س) تەمەن 54 ساڵە و کچەکە تەمەنی 17 ساڵە و ناوی (ه .ه .ع)ە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیانەوە هەبووە”.

وەک پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی پێداوە، “لەئێستادا تەرمەکان لەپزیشکی دادی هەڵەبجەیەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە رێکخراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوکە دەستی پێکردووە”.

بابەتى تر

👤
Live: 151 Today: 1,048 📊 Click Here