نه‌بیل مه‌رسومی: پێویسته‌ به‌ خێرایی كێشه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت

نه‌بیل مه‌رسومی: پێویسته‌ به‌ خێرایی كێشه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت

جار بینراوە: (7.9K)


نهبیل مهرسومی شارهزای بواری ئابووری عێراقی رایگهیاند كه پێویسته به خێرایی كار بۆ چارهسهركردنی كێشه نهوتیهكانی نێوان بهغدا و ههولێر بكرێ و لێكتێگهیشتن لهگهڵ توركیا بكرێ بۆ ههناردهكردنهوهی نهوت له ڕێگهی بهندهری جهیهانهوه.

نهبیل مهرسومی، شارهزای بواری ئابووری له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) نووسیویهتی: “بهپێی سهرچاوهكانی نێو رێكخراوی ئۆپیك، له مانگی ئابدا عێراق رۆژانه 3 ملیۆن و 458 ههزار بهرمیلی نهوتی له باشوورهوه و لهڕێی ئاوییهوه ههنارده كردووه.

ئاماژهشی بهوهداوه كه بهوپێیهش عێراق له ههناردهكردنی 3.5 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه كه ئهوپهڕی توانای ههناردهكردنیهتی نزیك دهبێتهوه.

باسی لهوهشكردووه كه “بهلهبهرچاوگرتنی زیادبوونی چاوهڕوانكراوی پشكی بهرههمهێنانی عێراق له چهند مانگی داهاتوودا، پێویسته به خێرایی كێشه نهوتیهكانی نێوان ناوهند و ههولێر چارهسهر بكرێت و لهگهڵ توركیا بگهنه لێكتێگهیشتن بۆ ئهوهی عێراق بتوانێت نهوتی ههرێم و كهركوك لهو رێگهیهوه ههنارده بكات كه دهگاته نیوملیۆن بهرمیل لهڕۆژێكدا”.

نهبیل مهرسومی راشیگهیاندووه كه ئهوهش یارمهتیدهر دهبێت له چارهسهركردنی ئهو تهنگژه داراییهی كه له ئێستادا عێراق بهدهستیهوه دهناڵێنێت.

بابەتى تر

👤
Live: 117 Today: 645 📊 Click Here