کەشناسی: بارستە هەوایەکى فێنک لە کیشوەری ئەوروپاوە روو لە عێراق دەکات

_
کەشناسى عێراق دەڵێت، بارستە هەوایەکى فێنک لە کیشوەری ئەوروپاوە بەر لە 15ـی ئەم مانگە روو لە عێراق دەکات و کاریگەرى دەبێت لەسەر دابەزینى پلەکانى گەرما و لەهەرێمى ش ئەگەرى بارانبارین هەیە.
کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەکانی گەرما بە تەواوی روو لە نزمی دەکەن و ئەگەری بارانبارینیش هەیە.
کەشناسی دەشڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پلەکانی گەرما لە بەشی زۆری شارەکانی عێراق دادەبەزن و بە تایبەتتر ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. هاوکات ئەگەری بارانبارینی کەم و پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
کەشناسی هەرێمیش ئەمڕۆ باسی لەوەکرد، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و پێشبینی خۆڵبارینێکی کەمیش دەکەن لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم.















Post Comment