×

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان راگه‌یاند

جار بینراوە: (4.2K)

 
وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه سهرجهم قوربانییانی تهقینهوهكهی كۆلێژی سهربازی قهڵاچوالان سهر به وهزارهتی بهرگری عێراق بوون.

له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی پێشمهرگه دهڵێت: “بهداخهوه ئهمڕۆ سێشهممه 2ی ئهیلولی 2025 له خولی (89)ی كۆلێژی سهربازی قهڵاچۆلان لهكاتی مهشقی چهكی كاریگهر كه بهشێك بووه له پڕۆگرامی خوێندنی خولی (89)، تهقینهوهیهك روویداوه”.

وهزارهت دهڵێت: “له ئهنجامدا (3) خوێندكار بریندار دهبن و خوێندكارێكیش گیانی لهدهست دا كه سهرجهمیان سهر به سوپا و  وهزارهتی بهرگری عێراق بوون”.

راشیگهیاند كه “بهم بۆنه خهمناكهوه، پرسه و سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی وهزارهتی بهرگری عێراق و كۆلێژی سهربازی قهلاچۆلان و خانهواده و هاوڕێیانیان دهكهین، هیوای زوو چاكبونهوهش  بۆ بریندارهكانی ئهم رووداوه نهخوازراوه دهخوازین”.

كاتێكی پێشتری ئهمڕۆ ئهحمهد لهتیف وتهبێژی هێزهكانی 70ی هێزی پێشمهرگه به ی راگهیاند كه “له كاتی مهشق و راهێنانی سهربازی ژمارهیهك خوێندكاری كۆلیژی سهربازی قهڵاچوالان، گولـلهیهكی ئاربیجی تهقییهوه و بههۆیهوه قوتابییهك گیانی له دهست دا و 3ی دیكهش برینداربوون.

بابەتى تر

👤
Live: 81 Today: 1,053 📊 Click Here