هەڵمەتی لابردنى زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو دەستیپێکرد

سەرەڕای کێشەی کەم ئاوی لە ناوچەکە، بەهۆی زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو لەلایەن هاوڵاتییانەوە، قائیمقامی چەمچەماڵ هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی دەستپێکرد.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی چەمچەماڵ و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس، هەڵمەتێكی بڕینی زیادەڕۆییەکانيان دەستپێكردووە و ٥٦ زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو لە گەڕەکی ئاسودە لابران.
باسی لەوەشکرد، هەڵمەتەكاتی لابردنى زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو دەمێكە دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتووشدا، تیمەکان چالاکی دیکەیان دەبێت و بەردەوامیش چاودێری ئەو شوێنانە دەکرێت کە زیادەڕۆییەکەیان لابراوە، لە کاتی دووبارەکردنەوەدا رووبەڕووی سزا دەکرێنەوە