راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە لەبارەی ناردنی رێژەی مووچە لە بەغداوە لە 12 ساڵی رابردوودا

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە لەبارەی ناردنی رێژەی مووچە لە بەغداوە لە 12 ساڵی رابردوودا

جار بینراوە: (4)

-


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی
12 ساڵی رابردوودا (2014 تا 2025)، حکومەتی فیدراڵ تێکڕا تەنیا رێژەی 4.2% بودجەی گشتیی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان
ناردووە، لە کاتێکدا بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێریی دانیشتووان و داتاکانی وەزارەتی
پلاندانانی فیدراڵی بۆ ساڵی
2024، پشکی راستەقینەی هەرێم دەکاتە14.14%
.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، کە ئەمڕۆ شەممە (17ـی تشرینی یەکەمی 2026) بڵاوکراوەتەوە، لەجیاتی رێژەکانی 17% و 12.67%ـی دیاریکراو، کۆی پارەی تەمویلکراو لەلایەن بەغداوە
بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لەو
12 ساڵەدا تەنیا 41 ترلیۆن و 42 ملیار دینار بووە، کە ئەم بڕە بەس بووە بۆ
تەمویلکردنی نزیکەی
46 مووچەی فەرمانبەران و
سوودمەندانی هەرێم لە کۆی ١٤٤ مووچە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ساڵانی 2014، 2020 و 2022، حوومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای
بودجەوە، پارەی تەمویلکراوی بۆ هەرێمی کوردستان وەک قەرز هەژمار کردووە تا دواتر
لە پشکی هەرێم ببڕدرێتەوە
.

بابەتى تر


👤
Live: 165 Today: 1,021 📊 Click Here