لە تەقتەق پێوەدانی زەردەواڵە گیانی لە جووتیارێک سەند

لە تەقتەق پێوەدانی زەردەواڵە گیانی لە جووتیارێک سەند

جار بینراوە: (9)

-

ئێوارەی رۆژی شەممە، لە شارۆچکەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە، رووداوێکی نەخوازراو لەناو باخێکدا روویدا و بەهۆی پێوەدانی زەردەواڵەوە (زەنگەسوورە) جووتیارێک گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو جووتیارە ناوی (عومەر قادر)ە و سەرقاڵی دەرمانکردن و ئاودانی باخەکەی بووە کە کاهووی زستانەی تێدا چاندووە، دوای عەسر لەگەڵ منداڵەکانیدا بۆ پشوودان و چاخواردنەوە دانیشتووە، بەڵام کاتێک دەبینێت چەند زەردەواڵەیەک لەسەر قتووی شەکرەکە نیشتوونەتەوە و هەوڵدەدات لایانبدات، زەردەواڵەکان بە هەردوو بناگوێیەوە دەدەن.

براکەی ئەو جووتیارە باسی لەوە کردووە، بەهۆی پێوەدانی زەردەواڵەکانەوە لەناکاو فشاری خوێنی بەرزبووەتەوە و لە دەم و لووتییەوە خوێن هاتووە، سەرەڕای هەوڵەکان بۆ گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەڵام لە رێگادا گیانی لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە سەباح عوسمان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەقتەق رایگەیاندووە کە عومەر قادر لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی ئۆمەر گومبەتە و چەند ساڵێکە لە تەقتەق نیشتەجێیە و سەرقاڵی کاری کشتوکاڵییە، هاوکات دوای گیانلەدەستدانی تەرمەکەی براوەتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان و لەوێ بەخاک سپێردراوە.

بابەتى تر


👤
Live: 165 Today: 1,021 📊 Click Here