لەسەر بابەتی راگرتنی گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران وەزارەتی گواستنەوە لە رێگەی وێستگەنیوزەوە روونكردنەوە دەدات

لەسەر بابەتی راگرتنی گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران وەزارەتی گواستنەوە لە رێگەی وێستگەنیوزەوە روونكردنەوە دەدات

جار بینراوە: (6)

– محەمەد فاتیح

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران رادەگیرێت.

میدیاكانی عێراق هەواڵێكیان بلاوكردەوە كە گوایە عێراق لە ڕۆژی سێشەممەوە گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران رادەگرێت و تەنها لە دەروازە سنوورییەكانەوە گەشتی نێوان هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت.

حوسێن ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق تایبەت بەی راگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ئەو بابەتە و بابەتەكەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هەیە و ئەگەر شتێك هەبێت خۆیان روونكردنەوەی لەسەر دەدەن.


👤
Live: 75 Today: 1,151 📊 Click Here