ڕێکخراوی داکۆک ڕێپێوانێکی بەرفراوانی لە شاری لەندەن ئه‌نجامدا دژی حوکمڕانی بنەماڵەیی لە هەرێمی کوردستان

ڕێکخراوی داکۆک ڕێپێوانێکی بەرفراوانی لە شاری لەندەن ئه‌نجامدا دژی حوکمڕانی بنەماڵەیی لە هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (1)

لەندەن — ڕێکخراوی داکۆک چالاکییەکی مەیدانی بەرفراوانی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەبرد. ڕێپێوانەکە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسووڕاوان، چالاکوانان و ئازادیخوازانی ڕەوەندی کوردی بەڕێوەچوو، کە تێیدا جەختیان لەسەر پێویستی هێنانەئارای چاکسازی ڕیشەیی و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

شەپۆلی شەقامی ڕێپێوانەکە لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لەندەن دەستی پێکرد و ڕووخسارێکی ناڕەزایەتی جەماوەری بەخۆیەوە بینی، پاشان بەرەو باڵوێزخانەی عێراق بەڕێکەوتن. چالاکییەکە لە ژێر دروشم و ناونیشانی ی «بەرەو کۆتایی پێهێنان بە ستەمکاری حوکمڕانی بنەماڵەیی لە کوردستان!» بەڕێوەچوو.

لێدوانى بەشداربوان بۆ مایکى کۆباس

لە میانی وەستان و شۆڕبوونەوەی بەشداربووان لە شەقامەکانی پایتەختی بەریتانیا، ڕێکخەران و ئامادەبووان چەندین داواکاری و هەڵوێستی سیاسی یان خستەڕوو:

  • کۆتاییهێنان بە حوکمی بنەماڵەیی و زەوتکردنی ئیرادەی گەل: بەشداربووان ئیدانەی پەکخستنی پەرلەمان، درەنگکەوتنی ئەنقەست لە پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ لاوازکردنی پڕۆسەی دیموکراتییان کرد.
  • ڕەتکردنەوەی ملکەچبوونی سیستەمی دادوەری: ناڕەزایەتی توند دەربڕدرا بەرامبەر پاشەکشەی سەربەخۆیی دادگاژگەکان و بێدەنگکردنی بڕیارە یاساییەکان لەژێر هەژموون و بڕیاری سیاسی، حیزبی و بنەماڵەییدا.
  • پاراستنی سەروەری بڕیاری سیاسی و ڕەتکردنەوەی دەستتێوەردانی دەرەکی: بەشداربووان جەختیان لەسەر پێویستی ئازادی بڕیاری نیشتمانی کردەوە و هەژموون و دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆی وڵاتانی ناوچەکەیان لەسەر پارتە حوکمڕانەکان بەکۆدەنگی شەرمەزار کرد.
  • کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی هێزی چەکدار بۆ ململانێی ناوخۆیی: ڕەخنەی توند گیرا لە بەکارهێنانی چەک و دامەزراوە ئەمنییەکان بەرامبەر دەنگە ناڕازییەکان، داواکرا بەکارهێنانی هێز بۆ سەرکوتکردنی ئازادیی دەربڕین و ململانێ ناوخۆییەکان بەیەکجاری ڕابگیرێت.

ئەم چالاکییەی ڕێکخراوی داکۆک بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتییەکان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دەزگاکانی مافی مرۆڤ و ناوەندەکانی بڕیار لە بەریتانیا، تاوەکو گوشاری دیپلۆماسی و سیاسی بەگەڕ بخرێت لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری، یاسادۆستی و مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان.

هوتاف بەشداربوان

بابەتى تر

👤
Live: 172 Today: 1,023 📊 Click Here