وه‌زیری‌ دارایی‌ عێراق: سیسته‌می‌ ئه‌لیكترۆنی‌ (ئەسیکۆدا) له‌ دەروازەکانی هه‌رێمی‌ كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت

وه‌زیری‌ دارایی‌ عێراق: سیسته‌می‌ ئه‌لیكترۆنی‌ (ئەسیکۆدا) له‌ دەروازەکانی هه‌رێمی‌ كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت

جار بینراوە: (5)

وهزیری دارایی عێراق رایگهیاند، ئامادهكارییهكان بۆ جێبهجێكردنی سیستهمی ئهلیكترۆنی “ئهسیكۆدا” له دهروازهكانی ههرێمی كوردستان بهرهو كۆتایی دهچن و له مانگی داهاتووهوه وهرگرتنی رسوماتی گومرکی دهچێته قۆناغێكی نوێوه.

ئهمڕۆ چوارشهممه 2ی ئهیلوولی 2026، فالح ساری، وهزیری دارایی عێراق لهگهڵ تیمی شارهزایانی رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان (UNCTAD) و بهرپرسانی گومرگی وڵات كۆبووهوه، له كۆبوونهوهكهدا پرسی پهرهپێدانی سیستهمی “ئهسیكۆدا” و میكانیزمی جێبهجێكردنی له دهروازه سنوورییهكانی ههرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.

وهزیری دارایی ئاماژهی بهوه كرد، كاراكردنی ئهم سیستهمه له ههرێمی كوردستان ههنگاوێكی گرنگه بۆ یهكخستنی رێكارهكان و بههێزكردنی چاوهدێریی گومرکی لهسهر ئاستی نیشتمانی، ئهمهش رێگری له سهرپێچییهكان دهكات.

ههر له كۆبوونهوهكهدا بڕیاردرا، كه له رێكهوتی 1ی تشرینی یهكهمی 2026هوه، رسوماتی گومرکی به شێوهی پێشوهخته و له كاتی حهواڵهكردنی پارهدا وهربگیرێت، فالح ساری جهختی كردهوه كه ئهم رێكاره نوێیه به ئامانجی بنبڕكردنی ساختهكاری و دهستهبهركردنی شهفافیهتی زیاتره له كۆكردنهوهی داهاته گشتییهكاندا.

له كۆتایی كۆبوونهوهكهدا باس لهوه كرا كه ئامادهكارییه تهكنیكییهكان له دهروازهكانی ههرێمی كوردستان تهواو بوون و بهم زووانه سیستهمهكه دهكهوێته بواری جێبهجێكردنهوه، ئهمهش وهك بهشێك له پلانی حكومهت بۆ بهستنهوهی ئهلیكترۆنی سهرجهم دهروازه سنوورییهكان.

👤
Live: 105 Today: 1,096 📊 Click Here