كه‌سێك به‌ رووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا

كه‌سێك به‌ رووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا

جار بینراوە: (579)


هاتووچۆی گهرمیان رایگهیاند كه بههۆی رووداوێكی هاتووچۆوه له قهزای كفری، كهسێك بهسهختی برینداربوو و دوای گهیاندنی بهنهخۆشخانه و رهوانهكردنی بۆ سلێمانی بههۆی سهختی برینهكهیهوه له سلێمانی گیانی لهدهست دا.

له راگهیهندراوێكدا هاتووچۆی گهرمیان ئاماژهی بهوهدا كه “شهوی رابردوو، ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب لاریدۆ له ناوشاری كفری لهگهڕهكی نهورۆز پێكیاندادا، بههۆی رووداوهكهوه لێخوڕی ماتۆڕسكیلهكه بهسهختی برینداربوو”.

هاتووچۆ دهڵێت: “دوای گهیاندنی بهنهخۆشخانهی فریاكهوتنی شههید ههژار له قهزای كهلار، رهوانهی نهخۆشخانهی سلێمانی كرا، بهڵام بههۆی سهختی برینهكهیهوه له سلێمانی گیانی لهدهست دا”.

راشیگهیاند كه “تیمی هاتووچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوهكه ئهنجامداوه و لێكوڵینهوه له شێواز و هۆكاری رووداوهكه بهردهوامه”.

بابەتى تر

👤
Live: 34 Today: 112 📊 Click Here