کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی لە هەولێر بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی لە هەولێر بەڕێوەچوو

جار بینراوە: (936)

-

ئەمڕۆ شەممە 15ی ئابی 2026، لیژنەی باڵای دار بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنامەی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی باڵای ئەمنی حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ئامادە بوون، ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی وردەکاریی و بڕگەکانی رێککەوتنامە ئەمنییە هاوبەشەکەی نێوان هەردوو وڵات بوو.

بەشێکی گفتوگۆکان تەرخانکرا بۆ پرسی پاراستنی سنوورەکان، رێگریکردن لە دزەکردن و قاچاخچێتی، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عێراقدا، لیژنەکە پێداچوونەوەی بۆ ئەو بڕگانە کرد کە تا ئێستا لە چوارچێوەی رێککەوتنامەکەدا جێبەجێ کراون.

هەر لەو دیدارەدا، جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی و پێویستی بەردەوامی و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، ئەم هەماهەنگییە بەپێی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەبێت، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق بکات.

بابەتى تر

👤
Live: 34 Today: 112 📊 Click Here