راوێژكارێكی سیاسی بۆ وێستگهنیوز: ئەمریكا لە عێراق دەرناچێت و كوردیش متمانەی بە بەغدا نییە

، محەمەد فاتیح –
راوێژكارێكی سیاسی و ستراتیژی عێراقی ئاشكرای كردووە ئەمریكا نیازی نییە لە عێراق دەربچێت و كوردیش متمانەی بە بەغدا نییە و پێیوایە نایپارێزێت.
سهمیر عوبێد، راوێژكاری سیاسی و ستراتیژی عێراقی تایبەت به ی راگەیاند کە “ئەمریكا بەو نیازە نەهاتووەتە ناو خاكی عێراق تاوەكو بەجێیبهێڵێت و ئەگەر لە رووی سەربازیشەوە بەجێیبهێڵێت جارێكی دیكە لە رووی ئابوورییەوە دێتەوە ناو عێراق”.
وتیشی: “كاتێك گەورە كۆمپانیا ئەمریكیەكان روو لە عێراق دەكەن بە بیانووی ئەوەی ئەو كۆمپانیایانە پێویستیان بە پاراستنە دووبارە هێزەكانیان رەوانەی عێراق دەكەنەوە یان بنكەی سەربازی ئەمریكی دادەمەزرێننەوە ئەمجارەیان تەنانەت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش”.
لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ، راوێژكارە سیاسییە عێراقییەكە دەڵێت: “هەرێمی كوردستان پشتی لە عێراق كردووە و روویكردووەتە توركیا و رژێمی ئەحمەد شەرع، چونكە هەرێم متمانەی بە بەغدا نییە و پێیوایە بەغدا نایپارێزێت”.
بە بۆچونی ئەو، “كورد لە تەنگەژەدایە لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و متمانەی بە كورد نەماوە دوای بابەتی ئەو چەكە ئەمریكییانەی كە وابڕیاربوو بیگەیەننە دەستی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێران، بەڵام بۆ بەرژەوەندی خۆیان و توركیا دەستیان بەسەردا گرتووە”.
سهمیر عوبێد راشیگەیاند کە “بابەتی رادەستكردنی چەك بابەتێكی ئاڵۆزە و رەنگە عێراق بخاتەوە نێو تونێلێكی نوێ و ببێتە بیانوویەك بۆ ئەمریكییەكان كە دەستتێوەردان بكەنەوە و بڕیاری كشانەوەكەیان هەڵوەشێننەوە”.














Post Comment