د. عوسمان غەریب لە وتاردان دووردەکەوێتەوە

د. عوسمان غەریب لە وتاردان دووردەکەوێتەوە

جار بینراوە: (44)

ویستگەنیوز-

پڕۆفیسۆر دکتۆر عوسمان محەممەد غەریب، مامۆستای ئاینی و خوێنی بەناوبانگی شاری هەولێر ڕایگەیاند، بۆ ماوەیەک لە خوێندنەوە و پێشکەشکردنی ی هەینی دەوەستێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی ئابی 2026، د. عوسمان محەممەد غەریب لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ڕای گشتی و نوێژخوێنانی مزگەوتی بەختیاری لە شاری هەولێر کردووە، ڕایگەیاند: بەهۆی چەند هۆکارێکی تایبەتی خۆمەوە، بۆ ماوەیەک لە گخوێندنەوە و پێشکەشکردنی ی هەینی دەوەستم.

دکتۆر عوسمان ئاماژەی بەوە کردووە، خزمەتکردن تەنها لەسەر مینبەرەوە نییە، بەڵکو لە “کونی حوجرە و جێژوانە زانستی و ئەدەبییەکانەوە” بەردەوام دەبێت.

هیوایشی خواستووە لە داهاتوودا بە بەرنامە و گی “قووڵتر و نوێترەوە” بگەڕێتەوە بۆ خزمەتکردن.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، ئەو مامۆستا ئاینییە جەختی لە پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و دەڵێت: ئارامی و ئاسایشی ئەم کوردستانە لای من لە سەرووی هەموو مەبەست و ئارەزوویەکەوەیە، بۆیە حەز ناکەم ئەم هەنگاوەی من ببێتە هەوێنی هیچ دڵگرانییەک، یان جەنجاڵی و ململانێیەک کە کەیفی ناحەزان خۆش بکات.

بابەتى تر

👤
Live: 86 Today: 1,328 📊 Click Here