پۆلیسی سلێمانی: له‌سه‌ر دۆسیه‌ی خنكانی هاووڵاتییه‌ك له‌ناحیه‌ی زه‌لان، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی: له‌سه‌ر دۆسیه‌ی خنكانی هاووڵاتییه‌ك له‌ناحیه‌ی زه‌لان، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

جار بینراوە: (33)


بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند كه لهسهر دۆسیهی خنكانی هاووڵاتییهك لەئاوی چەمی چەمەک، مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی زهلانی سهربه بهشی پۆلیسی شارباژێر سێ تۆمهتباریان دهستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: “دوای ئهوهی هێزهكانمان ئاگادار كرانهوه له رووداوی خنكانی هاووڵاتییهك بهناوی (م. ج. ن. لهدایكبووی 2000) لهچهمی چهمهكی سنوری قهزای شارباژێر كه لهكاتی مهلهكردندا خنكابوو، دهستبهجێ مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی زهلان و بهشی پۆلیسی شارباژێر و تیمهكانی بهڵگهی تاوان گهیشتنه شوێنی رووداوهكه”.

ئاماژهشی بهوهداوه كه “دوای ئهنجامدانی رێكاره یاساییهكان و ئهنجامدانی پشكنین بۆ لاشهی هاووڵاتییه خنكاوهكه، بهبڕیاری دادوهر سێ تۆمهتبار لهلایهن مهفرهزهكانهوه دهستگیركران”.

راشیگهیاند كه لهئێستادا تۆمهتباران (ش. ش. م. لهدایكبووی 2001)، (هـ. ئـ. ع. لهدایكبووی 1997) و (هـ. ئـ. ع. لهدایكبووی 1994) بهبڕیاری دادوهرو بهپێی ماددهی (406) له یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینهوهكان لهگهڵیاندا بهردهوامه.

بابەتى تر

👤
Live: 118 Today: 1,277 📊 Click Here