نەریت بۆ ژن، ژانە
بۆ منێکی ژن دژی نەریتێک نەوەستم کە چەندین مافی لێ داگیرکردووم؟
نابێت کوێرانە نەریت پەیڕەو بکرێت بێ پرسیارکردن لە کۆت و بەندەکانی،
نابێت دوای تەڵەیەک بکەوین کە لەڕووە مەعریفییەکەوە قەتیسمان ئەکات، نەریت بۆ منێکی
ژن داتاشراوە؟ یان ڕەگەزی بەرامبەریش دەگرێتەوە؟
نەریت پاساوه بۆ پەیڕەوکردنی ڕابردوویەکی تاڵ ؟ یان کوشتنی
داهێنان و نوێگەرییە؟
ژن هەمووکات قوبانیی نەریت و عورف و عاداتەکان بووە، بەبیانووی
وشەی (عەیبە) هەموو زانست و جوانییەکیان لە باڵای داماڵیوەو نووقمی حەسرەتێکی بێکۆتایان
کردووە، نەیانهێشتووە چاوی ببڕێتە ئاسۆیەکی ڕوون، هەمیشە چاویان بۆ دواوە ڕاهێناوە،
نادادپەروەری و پێشێلکردنی مافەکانیان کردووەتە ئامانجێکی بەردەوام
بۆ سەرکوتکردن و گرێیەکی ئاڵۆزی دەروونیی، بەو جۆرەی، ژن هەمیشە خۆی پێ کەمبێ و
چاو لەدەست و چاوەڕوانبێ بۆ پێدانی میهرێکی پڕ لە بەرژەوەندیی.
ئەم جۆرە ڕادەستبوونەی تاک بە عورف و عاداتەوە گەمژەییە،
نابێت مرۆڤ کوێرانە ڕێگا بگرێتە بەر، تەوێڵی پڕ لە هیوای بە نەزانیی، بپۆشێ پێویستمان بە هۆشیاریی و بوێرییە بۆ ڕاماڵینی تۆزی سەر نەریتە
لەقاڵبدراوەکان، عەقڵ و لۆژیک پێویستیان بە خستنەکارە بۆ بەرپاکردنی شۆڕش دژی نەریتە
کوێرو کەڕەکان.
مرۆڤی ژیر هەم ڕێز لە عورفێک دەگرێت کە لەڕابردوودا باو و
باپیرانی پەیڕەویانکردووە، هەم بەهاو پێوانە بۆ هەڵسەنگاندنی عورفە لەقاڵدراوەکان
دادەنێت و، ناهێڵێت عەقڵ تووشی پەککەوتن بێ و پاشکۆیی هەڵبژێرێ.
بۆ دەربازبوون لە نەریت و پەیڕەوکردنی لە کۆمەڵگا، پێویستمان
بەم دەستەواژانە دەبێت، من هەم، تۆ هەیت، ئەو هەیە، ئێمە هەین، بیردەکەینەوە، بڕیاردەدەین،
جیاواز دەڵێن و جیاواز بیر دەکەینەوە، یەکدی بە جیاوازییەکانەوە قبووڵ دەکەین، ئەمەیە
فریادڕەسی ئەو دەردە کوشندەیەی کە دەمێکە زۆربەمانی گەمژە کردووەو، ناشتوانین لێی
دەربازبین.
ـــــــــــــــــــــــ
نووسەر و ڕۆژنامەنووس
28/07/2026
ەکانی تری نوسەر
-

نەریت بۆ ژن، ژانە -

ژنی بەدەسەڵات؟ یان کەرەستەی سیاسی؟
-

چەل و مەل بە نادانیی -

پووچیی و ڕەغبەتی لە کۆمەڵگادا
-

پێکەوەیی نەوەی نوێی نەتەوەیەک
-

کۆمەڵە (گــــا) یان کۆمەڵگا ؟ -

بەس نەبوو کەرکوکیی بوو!
-

پێویستە سازبین بۆ سیاسەت!
-

هەڵەی بژاردن یان هەڵبژاردن ؟
-

هاوشێوەی پیاهەڵدان ڕەخنەش قبووڵکراوە
-

کەسایەتیی سیاسیی پێویستە چۆن بێ؟
-

هەڵکشانی ڕۆح یان تەمەن؟
-

بە ئارامیی لەسەر ئاشتیی دەدوێین -

ئازادیی لە چۆنییەتی و ئاگایی لە بەکارهێنانی -

ژنان، ڕێگریی لە ڕێگرییەکان بکەن
















Post Comment