بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌بجه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن

بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌بجه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن

جار بینراوە: (6)


سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند كه نوخشه ناسیح نموونهیهكی سهركهوتووی پێشكهشكردووه له بهڕێوهبردنی ههڵهبجه و خزمهتكردنی كهسوكاری سهربهرزی شههیدان.

ئهمڕۆ بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له دهباشان لهگهڵ نوخشه ناسیح، پارێزگاری ههڵهبجه كۆبووهوه.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهكهی، بافڵ تاڵهبانی “پێزانینی بۆ رۆڵ و خزمهتهكانی نوخشه ناسیح وهك یهكهم پارێزگاری ژن له ههرێمی كوردستان و عیراق دهربڕی كه نموونهیهكی سهركهوتووی پێشكهشكردووه له بهڕێوهبردن و خزمهتكردنی ههڵهبجه و كهسوكاری سهربهرزی شههیدان”.

ئاماژه بهوهشدراوه كه “له كۆبوونهوهكهدا پارێزگاری ههڵهبجه له ێكدا بهرنامه و ئهرك و پێویستییهكانی پارێزگاكهی خستهڕوو و داوایكرد، ههموو لایهك هاوكاربن بۆ زیاتر خزمهتكردنی ههڵهبجهییهكان”.

لای خۆیهوه، سهرۆكی یهكێتی پشتگیری و پشتیوانیی حزبهكهی بۆ سهرخستنی كارهكانیان دهربڕی و وتی: “ههڵهبجه و خهڵكه سهربهرزهكهی شایستهی خزمهتی زیاترن، بۆیه لهم قۆناغهدا پێویسته كار لهسهر جێبهجێكردنی پرۆژهی زیاتر و شایستهتر بۆ شارهكه بكرێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 93 Today: 1,018 📊 Click Here