چۆن دادگا ترسنۆکەکانی کوردستان بونەتە دەستکەلا و داردەستی دەستی یەکێتی و پارتی
ئاسۆ جەمال سدیق
ترسنۆکی دادگاکان لەوەی کەناتوانن ڕێگەی ڕاستی خۆیان بگرن و کەیسە سیاسیەکان یان ئەو کەیسانەی پەیوەست بە حیزبەکانی دەسەڵات و ئەو کەیسە تاوانکاریانەی کوژراو قوربانی دەستی حیزب و حوکمەتە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنمەوە کە دەتوانم لە خوارەوە بە خاڵ ئاماژەی پێبکەم:.
١-ناوچەی بوونی دادگاکان :کاتێک دادگاکان دابەشکراون بۆ دوو زۆنی حیزبی زەرد و سەوز ئەوا دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە کەیسە سیاسیەکانی یەکتر لە بەرژەوەندی ناوچەی حیزبەکانی خۆیان کۆتایی پێبهێنن دادگاکان لە نمونە کەیسی شێروان شێروانی کە پارێزەرەکەی داوای کرد لە دادگاکانی سلێمانی دادبینی بۆ بکرێت نەک لە هەولێر
وە بەپێچەوانەوە کەیسی لاهوری شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار کەداوایان کرد کە هەولێر دادبینی کەیسەکانیان بکرێت و لە سلێمانی بگوازرێنەور دادگای هەولێر
٢-پشک پشکێنە:بەداخەوە دامەزراندنی دادوەرەکان لەسەر بنەمایی شارەزای و خیبرە و ئەزمون نیە بەڵکوو لەسەر بنەمایی ڕێکەوتنی سیاسی لایەنەکانە کە تاچەند دەتوانن پشکیان هەبێت لە دانانی دادوەرەکان
لەمەشدا بەڕوونی دەردەکەوێت کە دادگاکان زیاتر لە بەڕيوبەرایەتیەکی حیزبی یان ناوچە یان کۆمیتەیەک دەچن و دادوەرەکان لە بەڕێوبەری ئەو ناوچەیە یان کۆمیتەیە دەچن بەڵگەش بۆ ئەمە دامەزراندنی دادگایەک بوو لەلایەن حوکمەتەوە بۆ گەندەڵی دارایی هەرزوو یەکێتی دژی وەستایەوە چونکە پێی وابوو دادگاکە حزبیە نەک حوکمی و ئەو دادوەری نیە تیایدا
٣-فشاری سەر دادوەرەکان:لە کاتێکدا ئەگەر دادوەرێک ویستی کە بڕیارێکی دادوەرانە بدات و بڕیارەکە دژ بە حیزبی دەسەڵاتداری ناوچەکە بوو لەسەر دۆسیەیەک ئەوا ڕاستەوخۆ دەسەڵاتی دادوەری لە ناوچەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوە بە دروستکردنی بیانووی یاسایی یان گواستنەوەی ڕاژەی دادوەرەکە بۆ ناوچەیەکی تر فشار بخەنە سەر دادوەرەکە بۆ دەرکردنی بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەوان یان پاشگەزکردنەوەی لە بڕیارەکەی نمونەش بۆ ئەمە گواستنەوەی دادوەرێک بوو بەناوی هاوژین حامید لە دادگای کفریەوە بۆ دادگای ئاکرێ بەهۆی بانگهێشتکردنی موستەسارێکی سەردەمی بەعس بۆ دادگایکردن لە سالی ٢٠١٥دا وە چەندان نمونەی تر
٤-نەبونی پاراستن:بەداخەوە هەندێجار دادوەرەکان دەترسێنرێت لە لایەن خاوەن کەیسەکان بە هەڕەشەکردن هەندێکجار ئەم هەڕەشانە کەسی دەسەڵاتدار یان مەسئولینی گەورەیان لە پشتەوەیە
ئەمە جگە لەو هەڕەشانەی کە دەزگا ئەمنی و حیزبیەکان لە دادوەرەکان و خيزانەکانیان دەکەن بەوەی کەدەبێت بەوجۆرە کار بکەن کە ئەوان دەیانەوێت چونکە لە بنەڕەتەوە ئەوان دایانمەزراندون و بەشێکن لە حیزبەکانی ئەوان نمونەش بۆ ئەمە لێدوانەکەی ئارازی شێخ جەنگی بوو بۆ کەناڵی ڕووداو کە دەیوت ئێمە بڕوامان بەدادگا و دادوەرەکان نیە کە بێلایەن بن چونکە ئەوکاتەی ئێمە دەسەڵاتداربوین چیمان بویستایە پێمان دەوتن و بڕیارەکان ئێمە دەرمان دەکردن و ئەوان تەنیا ڕایاندەگەیاند















Post Comment