حكومه‌تی‌ هه‌رێم نرخی‌ به‌نزینی‌ (موحه‌سه‌ن) و (سوپه‌ر)یشی‌ دیاریكرد

حكومه‌تی‌ هه‌رێم نرخی‌ به‌نزینی‌ (موحه‌سه‌ن) و (سوپه‌ر)یشی‌ دیاریكرد

جار بینراوە: (4)


دوای ئهوهی له چهند رۆژی رابردوودا نرخی بهنزینی نۆرماڵی به 850 دینار بۆ ههر لیترێك دیاریكرد، وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی ههرێمی كوردستان نرخی بهنزینی (موحهسهن) و ( سوپهر)یشی دیاریكرد.

له نووسراوێكدا كه ئیمزای كهمال محهمهد ساڵح وهزیری سامانه سروشتییهكانی ههرێمی كوردستان بهوهكالهتی لهسهره و ئهمڕۆ 22ی تهمموز دهركراوه، هاتووه كه “بهمهبهستی رێكخستنی نرخی بهنزین به كوالیتی موحهسهن و سوپهر لهسهر راسپاردهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیارماندا به:
یهكهم -بهنزینی كوالێتی نۆرماڵ:
– نرخی فرۆشتنی بهنزینی وهزارهتی سامانه سروشتییهكان به كوالێتی نۆرماڵ له بهنزینخانهكان لیتری به 750 دینار دهبێت.
– نرخی فرۆشتنی بهنزینی بازرگانی به كوالێتی نۆرماڵ له بهنزینخانهكان نابێت لیتری له 850دینار زیاتر بێت.
– دووهم- بهنزینی كوالێتی موحهسهن له بهنزینخانهكان نابێت لیتری له 1000 دینار زیاتر بێت.
سێیهم- بهنزینی كوالێتی سۆپهر له بهنزینخانهكان نابێت لیتری له 1200 دینار زیاتر بێت.

چورهم- كوالێتی بهنزینی نۆرماڵ و محسن و سۆپهر پێویسته به گوێرهی ڕێنماییهكانی وهزارهتی سامانه سروشتییهكان بێت، بهپێچهوانهوه بهنزینخانهكان دووچاری لێپێچینهوه دهبن.

پێنجهم: ئهم فهرمانهله رێكهوتی دهرچوونیهوه كاری پێدهكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 134 Today: 1,282 📊 Click Here