فراكسیۆنی‌ پارتی: پشتیوانی بۆ هه‌نگاوه‌ یاساییه‌كانی‌ عه‌لی زه‌یدی راده‌گه‌یه‌نین

فراكسیۆنی‌ پارتی: پشتیوانی بۆ هه‌نگاوه‌ یاساییه‌كانی‌ عه‌لی زه‌یدی راده‌گه‌یه‌نین

جار بینراوە: (16)

 
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ ههنگاوه یاساییهكانی سهرۆك وهزیرانی عێراق و دهسهڵاتی دادوهری بۆ رووبهڕووبوونهوهی گهندهڵی و دهستگیركردنی تۆمهتباران راگهیاند؛ داواشیكرد ههڵمهتی دهستگیركردنی گهندهڵكاران تهنیا له بهغدا كورت نهبێتهوه و سهرجهم پارێزگاكانی دیكه بگرێتهوه.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق راگهیهندراوێكی لهبارهی ئهو ههڵمهتهی له عێراق بۆ دهستگیركردنی گهندهڵكاران دهستیپێكردووه بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه:

*پشتیوانی و پێشوازی خۆمان بۆ ئهو ههنگاوه یاساییانه رادهگهیهنین كه لهلایهن عهلی فالح زهیدی، سهرۆك وهزیرانی عێراقهوه به هاوكاری و پاڵپشتیی دهسهڵاتی دادوهری و دامهزراوه حكوومییهكان، به ئاراستهی رووبهڕووبوونهوهی گهندهڵی و دهستگیركردنی كهسانی تێوهگلاو نراون.

*هیوادارین ئهم پرۆسهیه تهنیا له بهغدا كورت نهبێتهوه، بهڵكو سهرجهم پارێزگا و شارهكانی دیكهی عێراق بگرێتهوه.
*بۆ سهرخستنی ئهم پرۆسهیه جهخت لهسهر گرنگیی ههماههنگیی تهواو له نێوان دهسهڵاتی جێبهجێكردن و دادوهری دهكهینهوه.

*له روانگهی بهرپرسیارێتیی نیشتمانیمانهوه، ئامادهیی تهواوی خۆمان بۆ پێشكهشكردنی ههموو جۆره هاوكاری و پاڵپشتییهك نیشان دهدهین، چ لهسهر ئاستی حكوومهتی فیدراڵی و چ لهسهر ئاستی ناوخۆیی پارێزگاكان، له پێناو پاڵپشتیكردنی دهسهڵاتی جێبهجێكردن و دادوهری بۆ دۆزینهوهی راستییهكان و چهسپاندنی سهروهریی یاسا.

* هاووڵاتییان شایستهی چاكسازیی كارگێڕی و گێڕانهوهی مافه بهفیڕۆدراوهكانیانن، و لهسهر ئهم بنهمایهش، جهخت لهسهر پشتیوانیی تهواوی خۆمان بۆ لێپرسینهوهی یاسایی لهگهڵ ههر گهندهڵكارێك بهبێ جیاوازی دهكهینهوه.

👤
Live: 98 Today: 1,317 📊 Click Here