حكومەت و كاری خێرخوازی 

حكومەت و كاری خێرخوازی 

جار بینراوە: (1)

شاخەوان ئەحمەد – چالاکوان

پەڕلەمان دامەزراوەیەكی یاساییە كەلە ڕێگەیەوە گەورەترین حیزب یان هاوپەیمانی براوەی هەڵبژاردنڕادەسپێردێت بۆ پێکهێنانی حکومەت ، زۆربەی کات زۆربەی لایەنەکان دەیانەوێت پشکی خۆیان بەربکەوێت لە حکومەتی نوێ دا .

ئەركی سەرەكی حكومەت بریتییە لە بەڕێوەبردنی وڵات، پاراستنی سەروەری، دابینكردنی ئاسایش و پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان  لەپێناو هاووڵاتیانی دا ، هەروەها حكومەت بەرپرسە لە ڕێكخستنی كاروباری ئابووری و سەپاندنی یاسا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.

بە شێوەیەکی گشتی ئەركەكانی حكومەت دابەش دەبن بەسەر چەند بوارێکی سەرەكیدا:

پاراستنی ئاسایش و سەروەری: بەرگریكردن لە سنوورەكانی وڵات لە هەڕەشەی دەرەكی، و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە ناوخۆدا لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسەوە.

دادی كۆمەڵایەتی و یاسا: داڕشتن و جێبەجێكردنی یاساكان بۆ زامنكردنی مافەكانی هاووڵاتییان و یەكسانی لە بەردەم یاسادا.

خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان: دابینكردنی پێداویستییە گرنگەكان وەك كەرتی تەندروستی، پەروەردە، تۆڕی ئاو و كارەبا، ڕێگەوبان، و خزمەتگوزارییە شارەوانییەكان.

سیاسەتی ئابووری: بەڕێوەبردنی بودجەی گشتی، كۆنترۆڵكردنی بازاڕ، ڕەخساندنی هەلی كار، و پشتیوانیكردنی ئاستی گوزەرانی خەڵك.

یە نێودەوڵەتییەكان: ڕێكخستنی یە دیپلۆماسی و سیاسی و بازرگانییەكان لەگەڵ وڵاتانی تر و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا،                                                 

بەڵام ئەوەی كەدەبینین و دەبیستن لەسۆشیال میدیا و ڕاگەیاندنە سێبەرەكانی دەسەڵاتەوە پیشان دەدرێن و ترش و خۆی دەکرێت و دەدرێت بەگوێی هاوڵاتی بەشمەینەتی هەرێمی كوردستاندا . حكومەت كاری بوە بە خێرخوازی و تازەترین پڕۆژەیان دروستكردنی مزگەوتی گەورەی بارزانیە كەئەمەش بەپارەی دزراوی میلەتە ، جگەلەوەش دەزگای خێرخوازی بارزانی و چەندین كاسەلێس و دەستبڕو بەڵتەچی و كۆلەیان بەرداوەتە گیانی ئەو خەڵكە بەناوی خێرخواز و پیاوچاكەوە ، ئەمانە كۆمەڵە پلان و پڕۆژەیەكن بۆزیاتر گەوجاندن و بەكۆیلەكردنی هاوڵاتیان و داپۆشینی ئەو هەمو دزی و بەتاڵان بردنەی سامانی گشتیە ،دەبینین كە ئەو هەموو داهات و سامانەی ئەو وڵاتە دەدزرێت بەئاشكرا ، لەپێناوی بەرژەوەندی شەخسی و بنەماڵەیدا بە دوومانگ و سێ مانگ جارێك موچەی فەرمانبەران دەدرێت . ئەوە هیچ لەڕوی خزمەتگوزاری و پڕۆژەوە هەر هیچ خەرجیەك نیە ، سەرەڕای ئەمانەش یاری كردن بەكەرامەت و شعوری ئەو خەڵكە خێر لەخۆنەدیوە  یەكێك دەدۆزنەوەو خانویەك یان بڕەپارەیەكی وەكو خێر پێدەدەن و لەچەندین كەناڵ و پەیچ وێنەو ڤیدوی دەكەن دەڵێن دەزگای بارزانی و فاخر هەریری و ڕوانگەو …. هتد بەخشیویانە .

👤
Live: 43 Today: 2,351 📊 Click Here