داهاتی نانەوتیی سلێمانی و دەوروبەری لە هەفتەیەکدا شەش ملیار دیناری تێپەڕاند

-
ئەمڕۆ هەینی 19ی حوزەیرانی 2026، سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، ئاماری نوێی داهاتی یەک هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکانی ئەو سایتە، کۆی داهاتی نانەوتیی کۆکراوە لەو ناوچانە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە 6 ملیار و 605 ملیۆن و 339 هەزار و 432 دینار.
لە ەکەدا وردەکاریی جۆری وەرگرتنی داهاتەکان روونکراوەتەوە، بە جۆرێک کە زۆرینەی داهاتەکە کە رێژەی %91 پێکدەهێنێت بەشێوەی نەختینە (کاش) بووە، لە کاتێکدا تەنها %9ی کۆی داهاتەکە بەشێوەی چەک تۆمار کراوە.














Post Comment