مەسرور بارزانی: هیوادارم واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا

مەسرور بارزانی: هیوادارم واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا

جار بینراوە: (72)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” پێشوازی لە واژۆکردنی رێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران کرد.

مەسرور بارزانی نووسیویەتی، “پێشوازی لە واژۆکردنی رێککەوتنەکەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەکەم، هیوادارم ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەقی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان بە شێوەی دیجیتاڵی واژۆ کرد.

بابەتى تر

👤
Live: 40 Today: 1,665 📊 Click Here