دوای 24 كاتژمێر ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه دۆزرایه‌وه كه له‌زێی بچووك خنكا

، ئه‌میر حه‌سه‌ن –
دوای 24 كاتژمێر گه‌ڕان، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین توانییان ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه بدۆزنه‌وه كه دوێنێ له‌زێی بچووك خنكا.
ئه‌مڕ هه‌ینی عه‌لی قادر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین به ی وت كه “دوای 24 كاتژمێر ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی دوێنێ له زێی بچووك خنكا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و غه‌واس دۆزرایه‌وه”.
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین باسی له‌وه‌شكرد كه ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان، راده‌ستی كه‌سوكاری ده‌كرێته‌وه تا به‌خاك بسپێردرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه كه‌سێك به ناوی محه‌مه‌دی خاڵه حه‌سه‌ن، ته‌مه‌ن 62 ساڵه له گوندی گهرمكانی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر، له‌زێی بچووك خنكا.














Post Comment