په‌یامێك له‌ مه‌سعود بارزانییه‌وه‌

په‌یامێك له‌ مه‌سعود بارزانییه‌وه‌

جار بینراوە: (605)


سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه ههندێ لایهن باس له چهكی پێشمهرگه دهكهن و لهوبارهیهوه لێكدانهوهی ههڵه و بۆچوونی ناڕاست دهخهنهڕوو، دهشڵێت: “چهكی پێشمهرگه ئهو سۆز و پابهندبوونهیه كه ههمیشه بۆ گهل و خاك و نیشتیمانهكهی ههیهتی”.

ئهمڕۆ چوارشهممه، 3ی حوزهیرانی 2026، مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس پهیامێكی بڵاو كردهوه و تیایدا دهڵێت:
*ماوهیهكه به هۆی ئهو بارودۆخه سیاسییه تایبهتهی هاتۆته ئاراوه، ههندێ لایهن باس له چهكی پێشمهرگه دهكهن و لهوبارهیهوه لێكدانهوهی ههڵه و بۆچوونی ناڕاست دهخهنهڕوو. 
*لێرهدا پێویسته ههموو لایهك ئهوهیان لهبیر بێت كه پێشمهرگه لهدایكبووی خوێن و ڕهنج و فرمێسكی گهلی كوردستانه.
 *چهكی پێشمهرگه، پارچهئاسن و جبهخانه و ئامرازی شهڕكردن نییه. 
*چهكی پێشمهرگه مێژوو و فیداكاری و كهرامهت و بیروباوهڕیهتی. 

*چهكی پێشمهرگه ئهو سۆز و پابهندبوونهیه كه ههمیشه بۆ گهل و خاك و نیشتیمانهكهی ههیهتی.

بابەتى تر

👤
Live: 11 Today: 16 📊 Click Here